سێ ملیۆن کەس ئامادەی ئاهەنگیی هاوسەرگیریی بوك و زاوایەك بوون

2020-04-01

7949 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە چین بینەری ئاهەنگیی هاوسەرگیریی بوك و زاوایەك بوون کە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لایڤیان کردبووەوە و هاوسەرگیرییانکرد.

لە وردەکاریی ئەم هەواڵەدا ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو زاوایە کە ناوی لیۆ وینشاوە هاوسەرگیریی لەگەڵ سەن هانشیاو کرد، ساتی هاوسەرگیرییکردن و ئاهەنگە بچوکەکەیان لەڕێگەی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی چینی بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ پەخشکرد، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگربوو لەبەردەم ئەوەی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی گەورە ساز بکەن.

ئەم دوو هاوسەرە لە تەمەنیان ٢٧ ساڵە، بەهۆی ئەوەی خزمەکانیان و هاوڕێکانیان نەیانتوانی ئامادەبن لە ئاهەنگیی هاوسەرگیرییەکەیاندا، بۆیە بڕیارداندا لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئاهەنگەکەیان پەخش بکەن.

بوك و زاواکە لەگەڵ چەند ئەندامێکی نزیکی خێزانەکەیان لە رۆژهەڵاتی چین ئاهەنگیی هاوسەرگیرییەکەیان سازکرد و بەپێی کەلتووری چینی مەراسیمەکەیان بەجێهێنا.

زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە چین بینەری ئاهەنگیی هاوسەرگیریی بوك و زاوایەك بوون کە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لایڤیان کردبووەوە و هاوسەرگیرییانکرد.

The groom, Liu Wenchao, tied the knot with his bride, Sun Hanxiao, on March 20, while millions of web users witnessed their special day on a Chinese video-sharing website Bilibili


The one-hour live stream showed the couple wearing traditional Chinese attire and following the local wedding customs. The picture shows the couple at a local register office in December