میر و خەلیل پارچە موزیکێکیان بڵاوکردەوە

2020-04-01

2160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەردوو موزیسیان میر ئامانج و خەلیلی نەی پارچە موزیکێکیان  بڵاوکردەوە.

 میر ئامانج لە لێدوانێکیدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرناوە نەتوانراوە لە ستۆدیۆ ڕیکۆردی دەنگی و کلیپی بۆ بکەن، کارەکە تەنیا بە مۆبایل کراوە.

میر ئاماژەی بەوەکردووە، میلۆدییەکەی لە گۆرانییەکی ئازەرییەوە وەرگیراوە، ڕێکار جەمال کاری ئیدیتین و مۆنتاژی بۆ کردووە.

لەکۆتایدا وتیشی "لەدوای باشبوونی بارودۆخی کوردستان و نەمانی ئەم دۆخە، کاری ڤیدیۆ کلیپی بۆ دەکەین و لە ستۆدیۆ کارە دەنگییەکانی بۆ بەئەنجام دەگەیەنین".

ئ.ل