چەند رێنماییەک تایبەت بە تووشبووانی شەکرە بۆئەوەی لە کۆرۆنا بەدووربن

2020-03-30

7907 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تووشبووانی شەکرە یەکێکن لەو کەسانەی کە ئەگەری تووشبوونیان بە کۆرۆنا زیاترە، بەهۆی ئەوەی سیستمی بەرگرییان لاواز بووە، بۆیە پێویستە زیاتر گرنگی بە خۆیان بدەن و رێگاکانی خۆپارێزی بەشێوەیەکی باشتر بگرنەبەر.

ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە چەند رێنماییەکی گرنگ کردووە بۆ ئەو کەسانەی کە شەکرەیان هەیە بۆئەوەی ئەم ماوەیە بە سەلامەتی تێبپەڕێنن، بەم جۆرە:

- بەردەوام ئاستی شەکری خوێنیان بپێون بەلایەنی کەمەوە لە رۆژێکدا یەکجار، هەموو جارێكیش ئاستەکەی بنوسن بۆئەوەی بتوانن چاودێری حاڵەتەکە بکەن.

- پەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی وەك شۆردنی دەستەکان بە ئاو و سابوون بۆ ماوەی ٢٠ چرکە، بەکارهێنانی کحولی پاکژکەرەوە لە حاڵەتێکدا ئەگەر کات نەبوو دەستتان بشۆن و بەر لەوەی دەست بدەن لە دەموچاوتان یاخود نان بخۆن.

- خواردنی تەندروست بخۆن وەك سەوزە و میوە و پاقلەمەنییەکان و خواردنە تەندروستەکانی دیکە.

- گرنگە ئاگاداربن لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن، چونکە ئەم بەرزبوونەوەیە وادەکات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و هەوکردنەکان زیاتر بێت.

- بەردەوام وەرزش بکەن لە ماڵەوە بۆئەوەی جەستەتان بە تەندروستی بمێنێتەوە.

ژ.ن