خواردنەوەی قاوە ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستە دەهێنێت

2020-03-29

11031 جار خوێندراوەتەوە

+ -

قاوە یەکێکە لەو خواردنەوە گەرمانەی کە زۆر کەس رۆژانە دەیخۆنەوە، بەهۆی ئەوەی تام و چێژێکی خۆشی هەیە و چەندین ماددەی گرنگ و بەسوود لە پێکهاتەیدایە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەیەکی زۆر لە توێژینەوەکان ئاشکرایانکردووە کە قاوە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کارەکانی مێشك، هەروەها رۆڵی هەیە بۆ دواکەوتنی نیشانەکانی پیریی کە لە بەساڵاچوواندا دەردەکەوێت.

هەروەها توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە کە دەکرێت قاوە یارمەتیدەربێت بۆ کەمکردنەوەی کێش و کەمکردنەوەی چەوریی لە جەستەدا.

لەلایەکی دیکەشەوە پسپۆڕێکی بواری خواردن ئاماژەی بەوەکردووە، خواردنەوەی قاوە بەڕادەی ٣-٥ کوپ لە رۆژێكدا یارمەتیدەرە لە:

- کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشك

- کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شەکرە لە جۆری دووەم

- رێگە لە دروستبوونی بەردی زراو دەگرێت