ئەو کەسانەی کە عەدەسە لەچاودەکەن دەبێت ئاگاداریی ئەم مەترسییە بن

2020-03-29

4168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە هەوڵێکی دیکەدا بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19) پزیشکان رێنمایی دەدەن بەو کەسانەی کە عەدەسە لەچاو دەکەن وازیلێبهێنن و لەجیاتی ئەوە چاویلکەی پزیشکی لەچاو بکەن.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژە بەوەکراوە، هەندێك لە راپۆرتە پزیشکییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە هەوکردنی چاوەکان، بۆیە مامۆستایەکی بواری ئەکادیمی ئەمەریکی بۆ پزیشکی چاوەکان، سۆناڵ تولی پێشنیاریی ئەوەیکردووە، لەجیاتی عەدەسە چاویلکە لەچاو بکرێت، بۆئەوەی دەست نەدرێت لە چاوەکان و لەڕێگەی ئەوەشەوە هەوکردن و سووربوونەوەی چاوەکان کەمببێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕانی بواری تەندروستیی جەختیان لەوەکردووەتەوە کە دست شۆردن بەئاوی شلەتێن و سابوون بۆ ماوەی چەند جارێك و دەست نەدان لە دەموچاو لە باشترین رێگەکانە بۆئەوەی رێگریی لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بگیرێت.

پزیشکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە زۆرینەی ئەو کەسانەی کە تووشبووبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا حاڵەتی سووربوونەوە و هەوکردنی چاوەکانیان هەبووە لەگەڵ نیشانەکانی دیکەدا.