یەکەم ژنی تووشبوو بە کۆرۆنا لە وڵاتە عەرەبییەکان منداڵی بوو

2020-03-29

5008 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی ئوردونی کە تووشبووە بە کۆرۆنا و دووگیانبوو، بە نەشتەرگەریی منداڵی بوو.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم ژنە لە نەخۆشخانەی "الملك" لە باکوری ئوردن منداڵی بووە، یەکەم نەشتەرگەری منداڵبوون بووە کە بۆ ژنێکی تووشبوو بە کۆرۆنا کراوە لە وڵاتەکەدا.

ئەو ستافە پزیشکییەی کە نەشتەرگەرییەکەیان کرد ئاماژەیان بەوە نەکردوە کە ئایا منداڵەکە تووشی کۆرۆنا بووە یان نا بەڵام جەختیان لەوەکردەوە کە تەندروستیی دایكەکە و منداڵەکە باشە، هەردووکیان لە کەرەنتینی ئەو نەخۆشخانەیەدا دەمێننەوە.

ژ.ن