زیانێکی نوێی جگەرەی ئەلیکترۆنی ئاشکراکرا

2020-03-28

2691 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا جگەرەی ئەلیکترۆنی یەکێک بووە لەو ماددانەی کە زۆرترین زیانەکانی ئاشکراکراوە لەلایەن زانایانی بواری تەندروستییەوە، کۆتا زیانیشی کە ئاشکراکراوە بریتییە لەوەی کە مەترسییەکانی کۆرۆنا زیاتردەکات.

مایکڵ ڤیلبرباوم وتەبێژی دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی دەڵێت، "کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەوانەیە کەسەکە رووبەڕووی مەترسی زیاتر و کاریگەریی خراپتر بکاتەوە لە ئەگەری تووشبوونیدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا."

رۆژی هەینی لە نامەیەکی ئەلیکترۆنیدا مایکڵ وەڵامی چەند پرسیارێکی ماڵپەڕی بلومبێرگی دایەوە و تیایدا هاتبووە، "ئەو کەسانەی کە کێشەی درێژخایەنی تەندروستییان هەیە، وەک کێشەی دڵ و سییەکان، مەترسییەکی زیاتریان لەسەر لەکاتی تووشبوون بە کۆرۆنادا، هەمان شت بۆ ئەوانەش راستە کە تووتن و ئەو بەرهەمانەی دیکە دەکێشن کە نیکۆتینیان تێدایە."

مایکڵ دەشڵێت، جگەرەی ئەلیکترۆنی لەتوانایدایە خانەکانی سییەکان لەناوبەرێت.

ب.ع