تەندروستیى جیهانى: بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا نابێت ئەم کارانە بکرێن

2020-03-28

9696 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رێکخراوى تەندروستیی جیهانى رایگەیاند، بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا پێویستە واز لە جگەرەکێشان بهێندرێت و  دەرمانی دژەتەن  بەکارنەهێندرێت و  وازیش لە پۆشینی دەمامکی  جیاواز بهێندرێت.

ماڵپەرى سکاى نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە گەڵ بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەجیهاندا، خەڵکى چەند بۆچونێکى هەڵەیان لەلا دروستبووە کە پێیانوایە دەیانپارێزێت لە توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، لەوانەش کیشانى جگەرە و بەکارهێنانى دەرمانى دژەتەنەکان و بەکارهێنانى دەمامک.
لەبارەى بەکارهێنانى دەمامکەوە ڕێکخراوەکە رایگەیاندووە، بەکارهێنانى دەمامک تەنها بۆ توشبووان و ئەو کەسانەى مامەڵەى راستەوخۆیان لەگەڵیان هەیە پێویستە، رونیشیکردووەتەوە، ئەوانەى نە توشبوون و نە مامەڵەش لەگەڵ توشبوواندا دەکەن تەنها دەمامکەکە بەهەدەر دەدەن لە کاتێکدا لەسەر ئاستى جیهان قەیرانى دەمامک هەیە.

تەندروستى جیهانى ئاماژەى بەوەشکردووە، هەندێک کەس پێیانوایە کێشانى جگەرە لە توشبوون بە کۆرۆنا دەیانپارێزێت، کە ئەوەش بۆچونێکە تەواو هەڵەیە و جگەرەکێشەکان ئەگەرى توشبوونیان زیاترە و لەکاتى توشبوونیشیاندا زیاتر تەندروستیان تێکدەچێت و زۆرتر کێشەى هەناسەدانیان بۆ دروستدەبێت.

توێژینەوەیەکى چینى دەریخستووە، یەک لەسەر چوارى ئەو توشبووانەى پێویستیان بە چاودێرى ورد هەبووە بەهۆى ئەوەوە بووە کە جگەرەکێش بوون.