چوار رێگە بۆئەوەی لەماوەیەکی کەمدا خەوت لێبکەوێت

2020-03-27

52150 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تێكچوونی خەو یەکێکە لەو کێشانەی کە زۆرینەمان لەم ماوەیەدا رووبەڕووی دەبینەوە، چونکە رۆژانە گوێبیستی چەندین هەواڵ دەبین کە پەیوەندیدارن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمەش وادەکات هەست بە دڵەڕاوکێ بکەین و خەومان تێكبچێت.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی "العربیة" لە بابەتێدا ئاماژەی بە چوار هەنگاوی ئاسان کردووە کە یارمەتیت دەدات شەوانە بتوانیت بەباشی بخەویت، بەم جۆرە:

١. دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

٢. کەشی ژووری نوستنەکەت بگونجێنە با تاریك بێت و زۆر گەرم نەبێت.

٣. راهێنانی هەناسەدانی (٨-٧-٤) بکە، کە ئەویش دەبێت لەڕێگەی لووتتەوە هەناسە بکێشیت و لە رێگەی لووتتەوە تا چوار بژمێریت، ئینجا هەناسەکەت بگرەو  تا حەوت بژمێرە ، دواتر دەمت بکەرەوە و هەناسەکە بدەەوە و تا هەشت بژمێرە، ئەم ڕاهێنانە سێ جار دووبارە بکەرەوە تا بەتەواویی دەحەوێیتەوە.

٤. گوێ لە میوزیك و گۆرانی ئارامکەرەوە بگرە کە مێشک و دەمارەکانت ئارامبکاتەوە.

ژ.ن