لە زەمانی کۆرۆنادا چۆن ریشت چاكدەکەییت؟

2020-03-26

7123 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەم کاتەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە تەواویی دەلاكەکان و ئارایشتگەکان داخراون، ئەمەش وایکردووە خەڵك ناچاربن لەماڵەوە گرنگیی بەخۆیان بدەن و پێویستییەکانی خۆیان پڕ بکەنەوە.

پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی پیاوان لەماڵەوە خۆیان ریشی خۆیان چاك بکەن، بۆ ئەمەش دەبێت چەند هەنگاوێکی گرنگ پەیڕەو بکەن بۆئەوەی خۆتان و ئەندامانی خێزانەکەشتان لە نەخۆشییەکە بەدووربن، لەوانەش:

- دڵنیابەرەوە لە پاکی و سەلامەتی ئەو کەرەستانەی کە بەکاریاندەهێنیت.

- ئەو ئامێرانەی بەکاریاندەهێنیت تایبەتین و دەبێت تەنها خۆت بەکاریانبهێنیت.

- دوای تەواوبوون دەبێت راستەوخۆ ئەو ئامێرەی بەکارتهێناوە فڕێی بدەیت.

- پاشان کۆڵۆنیا و ئامێری پاکژکەرەوە بەکاربهێنە چونکە دوای ریشتاشین پێست زیاتر رووبەڕووی ئەوە دەبێتەوە کە تووشی بەکتریا و ڤایرۆسەکان ببێت.

- دەکرێت دوای بەکارهێنانی کۆڵۆنیا کرێم بدەیت لە روخسارت بۆئەوەی رێگە لە سووربوونەوەی پێستت بگریت.

- بەر لەوەی ئامێری لابردنی مووەکە بەکاربهێنیت دەبێت بە کۆڵۆنیایەك کە رادەی کحولەکەی لە %٧٠ بێت پاکژی بکەیتەوە.

- دوای تەواوبوون لە لابردنی مووەکە دەستەکانت بۆ ماوەی ٢٠ خولەك بە ئاوی گەرم و سابوون بشۆ.

ژ.ن