ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە هیچ نیشانەیەکیان نییە بەم دوو ئاماژەیەدا دەکرێت بناسرێنەوە

2020-03-26

194613 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایان لە زانکۆی فنلەندا لە باشووری ئوستراڵیا ئاشکرایانکردووە، ژمارەیەکی زۆر لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ نیشانایەکی ئاسایی و باوی ئەم نەخۆشییەیان لێدەرناکەوێت، ئەمانەش بە گوازەرەوە بێدەنگەکان دادەنرێن، ئەم کەسانە تەنها دوو نیشانەی جیاوازیان لێدەردەکەوێت ئەوانیش کەمخوێنی و لەدەستدانی توانای بۆنکردنن.

 لە راپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی " Medical Xpress" بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆی ئاوسانی ناوپۆشی لوت بەراددەیەکی زۆر، پسپۆڕان پێیان وایە کە ئەم نیشانەیە دەکرێت ئاماژەبێت بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەو کەسانەدا دەردەکەوێت  کە هیچ نیشانەیەکیان نییە، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا حاڵەتی کەمخوێنیشیان هەیە.

لەو بارەیەوە مامۆستایەك لە زانکۆی فلیندەرز لە ئوستراڵیا، سیمۆن کارنی وتی: "ئەو هەڵگرانەی ڤایرۆسەکان کە هیچ نیشانەیەکی باوی ڤایرۆسەکەیان لێدەرناکەوێت هیچ کەسێك گومانیان لێناکات، ئەمەش وادەکات بەردەوام ڤایرۆسەکە بگوازنەوە، هەر ئەمە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە بە زۆرێك لە وڵاتاندا"، ئاماژەی بەوەشداوە لە سێ تووشبوودا یەکێکیان کێشەی کەمخوێنی هەیە".

کارنی ئاماژەی بەوەشداوە، پزیشکانی بەریتانیا پێیان وایە کە کەمخوێنی بە نیشانەیەکی گرنگ دادەندرێت و دەکرێت ئاماژەبێت بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو کەسانەدا کە هەڵگرن و هیچ نیشانەیەکیان نییە.

ژ.ن