ئەو سێ خواردنەی سیستمی بەرگریی منداڵ بەهێزدەکەن

2020-03-26

20836 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی منداڵان گرنگە دایکان و باوکان زیاتر گرنگی بە خواردنی منداڵەکانیان بدەن بۆئەوەی بەدووربن لە نەخۆشییەکان بەتایبەت پەتای کۆرۆنا کە ئێستا بڵاوبووەتەوە.

ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە سێ جۆر خواردن کردووە کە گرنگە دایکان و باوکان رۆژانە بیدەن بە منداڵەکانیان بۆئەوەی سیستمی بەرگرییان دژ بە نەخۆشییەکان بەهێزبێت، بەم جۆرە:

١. ماست لەگەڵ میوە:

ماست بەهۆی بوونی ماددەی برۆبیۆتیك لە پێکهاتەیدا یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی، بەڵام گرنگە لەگەڵ میوەدا بخورێت بۆئەوەی سوودی زیاتی لێوەربگیرێت، وەك شلیك، شاتوو و هەر میوەیەکی دیکە.

٢. شۆفان بە چەرەزاتەوە:

شۆفان ماددەی بیتا گلۆکانی تێدایە کە جۆرێك ریشاڵە ئەو خانانە چالاكدەکات کە بەکتریا و ڤایرۆس لەناودەبەن، بۆیە گرنگە رۆژانە بیدەیت بە منداڵەکەت و کەمێك چەرەزات و میوەی تێکەڵ بکەیت بۆئەوەی سوودی زیاتری لێببینێت.

زەڵاتەی سپێناخ:

سپێناخ بڕێکی زۆر لە ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە سیستمی بەرگریی بەهێزدەکات، بۆیە گرنگە رۆژانە بیدەیت بە منداڵەکەت وبۆئەوەی تامەکەی خۆشبکەیت هەوڵبدە لەگەڵ هەندێك میوە یاخود سەوزە تێکەڵی بکەیت.