١٠ رێگە بۆئەوەی لە کاتی مانەوە لە ماڵەوە شەڕ لەگەڵ دایك و باوکت نەکەیت

2020-03-26

7637 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس کە هاوسەرگیرییان نەکردووە لەم ماوەیەدا بەهۆی مانەوە لە ماڵەوە زۆرترین کاتەکانیان لەگەڵ خێزانەکانیاندا بەسەردەبەن، لەم کاتەشدا هەندێكجار لەسەر بابەتی زۆر بچوك گفتوگۆی توند و ناخۆش لە نێوان ئەندامانی خێزاندا دروستدەبێت کە وادەکات نیگەران ببن.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "فستاني" ئاماژەی بە چەند رێگەیەکی ئاسان کردووە کە یارمەتیتان دەدات لەماڵەوە تووشی شەڕ و دەنگەدەنگ نەبن و ئەم ماوەیەش بە شتی بەسوود بەسەر ببەن و پەیوەندییەکانتان بەتینتر بکەن، بەم جۆرە:

١. ئەو گفتوگۆیانە مەکە کە دەزانیت کۆتاییەکەی بە شەڕ تەواودەبێت و دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.

٢. ئەگەر دایکت یان باوکت لەو کەسانەبوون کە ئارەزووی خوێندنەوە دەکەن، ئەوا هەوڵبدە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەیت لەبارەی چیرۆکی کتێبێك و هانیانبدەیت بیخوێننەوە.

٣. ئەو وەرزشانەی کە لە ماڵەوە دەیکەیت هەوڵبدە لەگەڵ دایکتدا بیکەیت بۆئەوەی ئەویش بجوڵێت و بێزارنەبێت لە دانیشتن.

٤. ئەو شتانەی کە لوتکەى هیوایەتین و ئارەزووی دەکەن لەگەڵیدا بیکە بۆنموونە سەیرکردنی ڤیدیۆیەك سەبارەت بە ژیانی ئاژەڵان یاخود یاریی ڤیدیۆیی و پلەیستەیشن.

٥. زۆرینەی پیاوان لە کاتی پشووەکاندا ئارەزوو دەکەن شتەکانی ماڵەکەیان چاك بکەن، دەتوانیت لەمەدا یارمەتی بدەیت.

٦. فیلمێكی خێزانی هەڵبژێرە و شەوانە بەیەکەوە سەیری بکەن.

٧. ئەگەر باوکت حەز لە یاری تاوڵە یان شەتڕەنج یان کۆنکان دەکات، هەوڵبدە لەگەڵیدا بیکەیت تا  بەیەکەوە کاتێکی خۆش بەسەر ببەن.

٨. سەیری ئەلبوومی وێنە کۆنەکان بکەنەوە بۆئەوەی ئەوانیش بیری یادگارییەکانی رابردوویان بکەوێتەوە.

٩، یارمەتی دایکت بکە لە بەجێهێنانی کارەکانی رۆژانەدا، چونکە ئەمە وادەکات هەست بە دڵخۆشی بکات.

١٠. هەوڵبدە لەگەڵ دایك و باوکتدا خەریکی ناشتنی گوڵ و نەمام بیت چی لە باخچەکەتان یاخود لە ئینجانەدابێت، بەم جۆرە سەرقاڵ و دڵخۆشیش دەبن.

ژ.ن