پێویستە بەرگی جێگەی نوستن چەندجار بشۆرێت بۆ کوشتنی بەکتریا؟

2020-03-26

23062 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێک لەو شوێنانەی کە بەکتریا و میکرۆبی تێدا کۆدەبێتەوە بەرگی سەرین و دۆشەک و بەتانییە، زانایان ئاشکرای دەکەن پێویستە هەفتەی جارێک بەرگی سەرین بشۆرێت.

بەگوێرەی زانایان زۆربەی خەڵکی بەریتانیا بەرگی سەرین و جێگەی نوستنیان زوو زوو ناشۆن، بەڵام شارەزایانی بواری نوستن و پاکوخاوێنی ڕایدەگەیەنن، دەبێت هەفتەی جارێک بەرگی سەرین بشۆرێت کە بەکتریا و تۆزی ماڵی لەسەر کۆدەبێتەوە و گرفتی تەندروستیی دروست دەکات.

ئەگەر نەخۆشبووی ئەوا دەبێت لە هەفتەیەکدا زیاتر لە جارێک بەرگی جێگەی نوستنەکەت بشۆیت بۆ نەهێستنی بەکتریا پێوەی، باشتریش ئەوەی کە ئاوی گەرمی بۆ بەکاربهێنرێت.

لەباری ئاسایدا زۆر کەس ١٢ ڕۆژ جارێک بەرگی جێگەی نوستنەکانی دەشوات، بەڵام ئەگەر کەسێکى بەردەوام لەسەر سک یان دەم دەخەویت، پێویستە بەرگی جێگەی نوستنەکەت و سەرینەکەت هەفتەی جارێک بۆ دووجار بشۆرێت، هەموو سێ مانگ جارێکیش جێگەی نوستنەکە بکرێتە ئامێری جلشۆردنەوە "غەسالە".

میخال سەلاس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OTTY وتوویەتی "لە کاتى بوونی ڤایرۆس یاخود کەسێک نیشانەی نەخۆشیی هەبێت و بگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر، باشترین چارەسەر شۆردنی بەردەوامی بەرگی نوستنە لەگەڵ پاکوخاوێنی کەسەکە"، هەروەک لە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانیدا هاتووە.

بەپێی دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا، ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن پۆشاکەکانیان لە باری ئاساییدا بشۆن ئەمەش بۆ کەمبوونەوەی مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆس و میکرۆب، بەڵام لە هەندێک دۆخی جیاواز و نائاساییدا پۆشاکەکان لە پلەی گەرمی بەرزدا بشۆن بۆ کوشتنی میکرۆب و ڤایرۆس و گەرای مێرووەکان.

Image result for كم مرة يجب غسيل ملاءات السرير لقتل الجراثيم؟

ئ.ل