بیل گەیتس: ئەگەر من سەرۆکی ئەمریکا بوومایە دژی کۆرۆنا ئەمکارەم دەکرد

2020-03-26

19231 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بیل گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتوویەتی، ئەگەر لەمکاتەدا سەرۆکی ئەمریکا بووایە ئەوا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی تێکرایی مردن و توشبووان ویلایەتەکانی ئەمریکای بۆ ماوەیەک کەرەنتینە دەکرد.

ماڵپەڕی سی ئێن بی سی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، گەیتس لە چاوپێکەتونێکی تەلەفیزیۆنیدا وتوویەتی "نامەکەم روونە، هیچ هەڵبژاردنێکیتر لە بەردەستاماندا نییە تەنها دابڕانی ویلایەتەکان لە یەکتری نەبێت، ئەو دابڕان و کەرەنتینەش بۆ ماوەیەکە، هەروەک چۆن چین بۆ ماوەی شەش هەفتە کەرەنتینەی لە وڵاتەکەدا ڕاگەیاندبوو، هەر بۆیە لەسەرمان پێویستە ئەمکارە بکەین ".

لێدوانەکانی گەیتس لەگەڵ پلانەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا جیاوازە، ئەمە لە کاتێکدا ترەمپ پێشتر رایگەیاندبوو دابڕان و کەرەنتینە کردن زیانێکی گەورە بە ئابوری دەگەیەنێت، ئەو دەیەوێت لە ماوەی مانگەکانی داهاتوودا ژیان بگەڕێتەوە دۆخی سروشتیی جارانی .

بەڵام گەیتس پێی باشە کەرەنتینە بۆ ماوەی ٢٠ رۆژ باشترین چارەیە بۆ کەمبوونەوەی تێکڕایی توشبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتدا.

ئ.ل