ئایا گریان لەکاتی دووگیانیدا زیان بە کۆرپە دەگەیەنێت؟

2020-03-18

19641 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە ژنان لە قۆناغی دووگیاندا توانای کۆنترۆڵکردنی هەستەکانیان نامێنێت و بە ئاسانی دەگرین، کە لە هەندێک دۆخدا زیانی بۆ کۆرپەکەی سکیاندەبێت.

ماڵپەڕی سوپەر ماما لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، گریان لە سێ مانگی یەکەم یان کۆتایی دووگیانیدا شتێکی نامۆ نییە، چونکە لەو قۆناغەدا هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن بەرز دەبێتەوە، لە زۆرترین دۆخدا کاریگەریی بەسەر میزاجەوە دەبێت، بەتایبەت هەستی توڕەیی و خەمباری.

ژنانی دووگیان بەهۆی گۆڕانی شێوەی جەستەیان و ئەو فشارە زۆرەی لەسەریانە زیاتر دەگرین، بەڵام زیادبوونی گریانەکان و تێنەپەڕاندنی بەجۆرێک ببێتە گریانی توند و خەمۆکی دایکەکە زیاد بکات، کاریگەریی نەرێنی لەسەر منداڵەکە دەبێت.

گریانی زۆر کە لە دوو هەفتە زیاتر بووە ئەوا، دایک دەخاتە دڵەڕاوکێەوە و ئاستی تەرکیز و ئارەزووی نانخواردنی نامێنێت و چالاکییەکانی کەمتر دەبێتەوە وەک خەوتن، لەگەڵ ئەوەشدا بیرکردنەوەکان زۆر دەبێت کە زیان بە دەروونیی خۆی و ئەوانیتر دەگەیەنێت.

مانەوەی دایک بەو دۆخە کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشەی کۆرپەکەی دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا چەنسی لەدایکبوونی پێش وەختە زیاد دەکات و کێشی منداڵ کەمدەکاتەوە، کە هۆکارەکەی بۆ گریان و کەمخواردنی دایکەکە دەگەڕێتەوە.

Image result for crying during pregnancy

ئ.ل