لە کالیفۆڕنیا سەمای کوردی پێشکەشکرا

2020-02-29

2895 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ئۆركێسترای سەمفۆنی سانفرانسیسكۆ له‌ كالیفۆڕنیا، كارێكی نەورۆز تەنیا هونەرمەندی موزیسیانی کورد بە ناوی سەمای کوردی پێشکەشکرا.

نەورۆز تەنیا لەبارەی بەرهەمەکەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ناوهێنانی ئەو‌ له‌ نێو گه‌وره‌ترین مۆسیقادانه‌ره‌كانی مێژوی مۆسیقا له‌ پرۆگرامێكا پێكه‌وه،‌ شانازیه‌‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئەو.

ئەو هونەرمەندە موزیسیانەی کورد پێیوایە شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه ناوی كورد له ‌پرۆگرامی ئۆركێسترایه‌كی به‌ناوبانگ ده‌هێنرێت.

كۆنسێرته‌كان له‌ سه‌ره‌تای مانگی شوبات و ڕۆژانی ٢٥-٢٨ \٢٠٢٠ له‌ سانفرانسیسكۆ له‌ كالیفۆرنیا پێشكه‌شکرا.

پێشتریش لە ٢٧ نیسانی ساڵی ٢٠١٩ ، نەورۆز تەنیا  وەکو یەکەم کورد بە پارچە مۆسیقایەک بەشداری لە ئۆرکێسترای سەمفۆنی تۆرنتۆى کرد.

نەورۆز تەنیا هونەرمەندی مۆسیقادانەر و پیانۆ ژەنی کورد، ده‌رچووی زانكۆی ویلفریردە و لە کەنەدا دەژی، چه‌ندین خه‌ڵاتی‌ له‌ كه‌نه‌دا و چەند وڵاتێکی تر بەدەستهێناوە، ساڵی ٢٠١٩ به‌ نوێنه‌ری كه‌نه‌دا هه‌ڵبژێردرا له‌ نمایشی سه‌مای جیهانی، وەک بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆرکێسترای شاری گوێڵف لە ئۆنتاریۆ کاریکردووە.

ئ.ل