ساجی عەلی لە چییەوە هاتووە؟

2020-02-19

43888 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کوردەواریدا کاتێک کەسێک مایەپووچدەبێت پێی دەڵێن، کەوتووەتە سەر ساجی عەلی، چیرۆکی ئەم دەربڕینە لەکوێوە هاتووە؟

هەرچەندە گریمانەکە بە تەواوی پشتڕاستنەکراوەتەوە بەڵام، بەشێک لە شارەزایانی زمانی کوردی پێیانوایە، ئەم دەربڕینە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پەیامبەری ئیسلام.

کاتێک موسڵمانان بەنیازی جەنگ بوون و پێویستیان بە سەرچاوەی دارایی بووە بۆ کڕینی چەک و کەلوپەل، هاوەڵەکانی پەیامبەر هەستاون بە فرۆشتنی بەشێک لە کەلوپەلەکانی نێو ماڵەکانیان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی جەنگ.

لەو سەروبەندەدا عەلی کوڕی ئەبوتالیب هەستاوە بە فرۆشتنی تەواوی کەلوپەلەکانی ماڵەکەی و تەنیا ساجێکی بەجێهێشتووە و نەیفرۆشتووە، بەم شێوەیە ساجی عەلی دەربڕینێکە تایبەتە بەوانەی داراییان روو لەوپەڕی کزی دەکات.

ب.ع