ئایا قەمسەڵە لەناو ئۆتۆمبێلدا مەترسی لەسەر ژیانی منداڵ دروستدەکات؟

2020-02-15

7553 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زستانان کاتێک پلەکانی گەرما دێنە خوارەوە دایکان و باوکان هەوڵدەدەن لەکاتی چوونەدەرەوەدا منداڵەکانیان بە باشترین شێوە بپێچنەوە، تەنانەت لەنێو ئۆتۆمبێلیشدا، بەڵام وادیارە ئەم پێچانەوەیە هێندەش بەسوود نەبێت وەک بیری لێدەکرێتەوە.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی فۆکسنیوز، لۆرا فلین، کە پسپۆڕێکی بواری سەلامەتیی منداڵانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاماژەبەوەدەکات، یاسایەکی نەنووسراو هەیە کە بریتییە لەوەی منداڵ نابێت لەنێو ئۆتۆمبێلدا قەمسەڵەی لەبەردابێت، چونکە ئەو قوماشە زیادەیە وادەکات پشتێنی سەلامەتییەکە بەباشی کاری خۆی نەکات لە ئەگەری رووداوی نەخوازراودا.

ئەو پسپۆڕە باسلەوەشدەکات، هەرچەندە تاکو ئێستاش یاسایەک نییە لەبەرکردنی قەمسەڵە بۆ منداڵان لەنێو ئۆتۆمبێلدا قەدەغەبکات، بەڵام لەکاتی رووداوەکاندا پشتێنەکە سەرەتا بەر قەمسەڵەکە دەکەوێت و بەسەریدا دەخزێت بێ ئەوەی منداڵەکە لەشوێنی خۆی راگیربکات، تەنانەت لەوانەی ببێتە هۆی خنکانیش.

سەبارەت بە کەلوپەلی دیکەی وەک دەستکێش و کڵاو دەڵێت، "تا ئەوکاتەی کەلوپەلەکانت رێگرنەبن لەبەردەم کارکردنی پشتێنی سەلامەتیدا کێشەیان تێدانییە."

Image result for child's winter jacket car accident

ب.ع