دوای تەمەنی ٤٥ ساڵی گرنگیی بەم بەشەی جەستەت بدە

2020-01-26

2875 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارۆلین فێرکمایستەر پسپۆڕی بواری نەشتەرگەری ئێسك لە ئەڵمانیا وتی، جوڵەی جومگەکان لەگەڵ بەساڵاچوون و دەستپێکی نیوەی ٤٠ ساڵیدا کەمدەبێتەوە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "الجزیرة" ئاماژەی بەوەکردوە، بۆئەوەی رێگە لە کەمبوونەوەی جوڵەی ماسولکەکان بگیرێت و پارێزگاریی لە نەرمییەکەی بکرێت ئەم پسپۆڕە رێنمایی دەدات بەوەی کە جوڵە و راهێنانە وەرزشییەکان بەشێوەیەکی رۆژانە بکرێت، ئەمەش دەکرێت بەچەند رێگەیەکی ئاسانبکرێت ئەویش بۆنمونە لەجیاتی سەرکەوتن بەرزکەرەوە بە پێ بە پلیکانەکاندا سەربکەون، هەروەها لەجیاتی ئۆتۆمبێل بە بایسکیل بچن بۆ سەر کارەکانتان.

هەروەها گرنگە بەشێوەیەکی بەردەوام وەرزشی گونجاو بۆ جومگەکان بکرێت وەك مەلەکردن و راهێنانی ئاوی، لێخوڕینی بایسکیل رۆشتن بەڕێگەدا.

لەگەڵ ئەمەشدا رێنمایی بەوە دەدرێت کە پارێزگاریی لە کێشی تەندروست بکرێت و رێگە لە زیادبوونی کێش بگیرێت چونکە کێشی زیادە زیانی بۆ ماسولکەکان و دڵ و تەندروستیی دەبێت، هەروەها مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی ماسولکەکان زیاتر دەکات.