بەهۆی ژمارەیەکی هەڵە و وەتسئاپێکی کۆنەوە کوڕ و کچێك هاوسەرگیریی دەکەن

2020-01-26

7315 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کوڕ و کچێك بەهۆی ژمارەیەکی هەڵە و وەتسئاپێکی کۆنەوە یەکتریان ناسی و بڕیاری هاوسەرگیرییاندا.

ماڵپەڕی سکای نیوز کە چیرۆکەکەی لە هەواڵێکدا باسکردووە ئاماژەی بەوەکردوە، سەرەتای ئەم چیرۆکەش بەوە دەستی پێکردووە کە جاید سکۆتی تەمەن ٣٠ ساڵ بڕیاریداوە مۆبایلێکی نوێ بکرێت، دوای کڕینی مۆبایلەکە بەردەوام نامە و تەلەفۆنی بۆ هاتووە و هەموو ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان پێوەکردووە وایانزانیوە مۆبایلی کەسێکە ناوی ماتە.

جاید نەیدەزانی چی روودەدا، تا دواتر هاوڕێیەکی پەیوەندی پێوەکرد و پێی وت کە وەتسئاپی سەر مۆبایلە کۆنەکەی کە بە ژمارەکەوە فرۆشتوویەتی وێنەی پیاوێکی لەسەرە کە ناوی ماتە، لە هەمان کاتدا ئەو ژمارەیەی کە جاید کڕیویەتی ژماری هەمان کەسە، واتە حاڵەتەکە لەوەدەچێت ئەم دوو کەسە خۆیان ژمارەکانیان گۆڕیبێتەوە.

بۆیە ئەم کچە پەیوەندی کرد بەم پیاوەوە تا پێی بڵێت چەندین نامەی پێدەگات کە بەناوی ماتەوە بۆی دێت، لە هەمان کاتدا ئەو پیاوە کە ناوی ماتە وتی بە هەمان شێوە ئەویش نامەی پێدەگات کە نامەکان بۆ جایدن.

لەدوای ئەم یەکتر ناسینەوە ئەم دوو کەسە ماوەی پێنج رۆژ قسەیانکرد و دواتر مات داوایلێکرد کە لەدەرەوە بیبینێت و بەیەکەوە قاوەیەك بخۆنەوە.

دوای ئەوەی ئەم دوو کەسە بەتەواوی یەکیان ناسی بینیان کە زۆر تایبەتمەندییان لەیەکتر دەچێت، تا خۆشەویستی لە نێوانیاندا دەستی پێکرد و بڕیاری هاوسەرگیرییاندا.

جاید وتی، بڕوای تەواوی بەوە هەیە کە یەکترناسینەکەیان رێکەوت نەبووە و دەڵێت، "بڕوام بەوە هەیە کە قەدەر کۆیکردووینەتەوە، چونکە چەندین تایبەتمەندی هاوبەش لە نێوانماندا هەیە، بۆ نمونە ئارەزووی هەمان گۆرانی دەکەین و کە بچین بۆ هەر شوێنێك هەمووان پێمان دەڵێن کە یەکتر ناسینەکەمان رێکەوت نەبووە".

ژ.ن