بچوکترین دراوی ئاڵتونی لە جیهاندا دروستکرا

2020-01-26

4051 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بانکەکانی روسیا توانیان بچوکترین دراوی ئاڵتوونی کە وێنەی زانای بەناوبانگی بواری فیزیا ئەلبێرت ئەنیشتاینی لەسەرە دروست بکەن کە تیرەکەی سێ میلیمەتر دەبێت.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی لایف ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم دراوە بە بچوکترین دراوی ئاڵتونی جیهانی دادەندرێت، بەڵام ئەستەمە بەبێ هاوێنەی گەورەکەرەوە هیچ کەسێك بتوانێت وێنەی سەر  دراوەکە بناسێتەوە یاخود ساڵی دەرچوونەکەی بخوێنێتەوە.

ئەم دراوە لە ناو قوتویەکدا کە هاوێنەی گەورەکەرەوەی تێدایە دەفرۆشرێت، نرخەکەشی روبعێك فرانکی سویسرییە و بە ژمارەیەکی دیاریکراو دروستکراوە.

هۆکاری هەڵبژاردنی وێنەی ئەنیشتانیش رێکەوت نییە بەڵکو بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە کە ئەم زانایە لە ساڵانی نێوان ١٨٩٥ – ١٩١٤ لە سویدرا ژیاوە و لە تاقیگەیەکدا لە شاری بێرن کاری کردووە، لەو ماوەیەدا هاوکێشە بەناوبانگەکەی (E = mc2) بە جیهان ناساندووە.

Image result for Smallest gold coin

سويسرا تسك أصغر قطعة نقدية ذهبية  حفرت عليها صورة أينشتاين