ڤیدیۆ.. قرشێك دۆزراوەتەوە کە توانای رۆیشتنی هەیە

2020-01-26

10420 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ناوچەیەکی نزیك کەناراوی باکوری ئوستراڵیادا، زانایان چوار جۆری نوێی ماسی قرشیان دۆزیوەتەوە کە توانای رۆیشتنیان هەیە .

زانایان وتوویانە، ئەم ماسییانە پەڕەکانی ناوچەی سنگ و حەوزیان وەك قاچ بەکاردەهێنن و بەهۆیانەوە بەژێر دەریادا دەڕۆن، بەمەبەستی گەڕان بەدوای خواردن لەنێوان بەرد و گژوگیا مەرجانییەکاندا.

ئەم جۆرە قرشانە هیچ مەترسییەك لەسەر سەلامەتی مرۆڤ دروست ناکەن چونکە لەسەر خواردنی ماسییە وەردەکان دەژین.

بەگوێرەی ئەنجامی ئەم توێژینەوە جیناتییە کە ماوەی ١٢ ساڵی خایاندووە دەرکەوتووە، ئەو قرشانەی کە توانای رۆیشتنیان هەیە یەکێکن لە نوێترین ماسیی قرشە پێشکەوتووەکان لەسەر ئەم هەسارەیە، لەکاتێکدا رێکخراوی "Conservation International" بینیویەتی کە بەر لە نۆ ملیۆن ساڵ پێشکەوتن لەم قرشانەدا رویداوە، ئەمەش وادەکات بە "گەنجترین" قرشەکانی سەر زەوی دابنرێن.