پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-01-26

83369 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

لەوانەیە بەهۆى سەرقاڵیت بەهەندێک لایەنى خێزانییەوە کەمێک هاوژینەکەت پشتگوێ بخەیت، یان لەگەڵ یەکێک لەئەندامانى خێزانەکەتدا دووچارى کێشە بیتەوە و دواتر دۆخەکە بگەڕێتەوە بۆ بارى جارانى خۆى، گرنگە لەو ماوەیەدا بزانیت کە هەڵەکە لەلایەن تۆوەیە.

ماوەیەکی زۆرە هەست دەکەیت بە دانیشتن و مانەوە لە بازنەکەتا بەرژەوەندی خۆت دەپارێزیت و ناکەویتە مەترسییەوە، بەڵام ئەمە کۆمەڵێک دەستکەوتی زۆر گەورەی لەدەست داویت، پێویستە کەمێک بەهێزتربیت و بڕیاری ئازایانەتر بدەیت سەبارەت بە داهاتووت.

سوپرایزێک چاوەڕوانی خۆت و خۆشەویستەکەت دەکات، لەوانەیە لەلاین یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانتانەوە بێت، لەوانەشە تەنیا هەواڵێکی خۆش بێت کە تەواوی ئەمساڵت بەرەو باشتر بگۆڕێت، هەرکامیان بوو ئەو کەسەت بیربێت کە چاکەکەی لەگەڵ کردوویت.

هەوڵ و ماندووبوونی چەند ڕۆژی ڕابردووت ئەمڕۆ بەرهەمی دەبێت، هەموو هاوکارەکانت هەست بە دڵسۆزیت دەکەن و لەوانەیە دەستخۆشییەکی فەرمیشت پێشکەش بکرێت، ئەم پیاهەڵدانانە با سەرەتای کاری گەورەتر بن و هەست مەکە ئیتر هەموو شتێکت کردووە.

حەز و خۆشەویستی بۆ وەرزشکردن هانی کەسە نزیکەکان دەدات هەمان کاری تۆ بکەن و جەستەیەکی ڕێک و تەندروستییەکی باشیان هەبێت، بڕوای تەواوت بەخۆت هەیە و کێشەی هاوڕێیەکت چارەسەر دەکەیت.

بە بینینی کەسێک یان گەشەسەندنەکان لە بواری پیشەییتدا دڵخۆشت دەکات، خەیاڵێکی جوانت بۆ ژیان دەبێت، هەوڵی سەرکەشییەکی نوێ دەدەیت و دەتەوێت کارێکی جیاوازتر تاقیبکەیتەوە.

پێداگری زۆر مەکە و هەندێک کات ڕای پێچەوانەی بەرامبەرەکەت قبوڵ بکە، مەرج نییە هەمیشە تۆ لەسەر حەق بیت، پەیوەندییەکەت زیاتر جێگیر بکە و ئەوەندە دۆخەکان لەسەری قورستر مەکە.

ڕێگە مەدە کێشەی خێزانی وکارەکان گرفتی دەروونیت بۆ دروست بکەن و کاربکەنە سەر چالاکی و باری تەندروستیت، لەو کەشەو تێیدایت بچۆرە دەرەوە و کەمێک پشوو بە خۆت بدە.

ئەگەری هەیە لەم چەند ڕۆژەدا چاوپێکەوتنێکی گرنگ ساز بکەیت و کاریگەریی هەبێت لەسەر تەواوی لایەنەکانی ژیانت، ئارامی دەروونیت بپارێزە و بڕوای تەواوت بەخۆت هەبێت.

بۆشای سۆزداریی کۆنترۆڵی تەواوی هەستەکانتی کردووە و بێزاری سەرتاپای  بیرکردنەوەکانتی داگیرکردووە، لەو کێشەیە بچۆ دەرەوە و هەوڵبدە پڕۆژەیەکی خۆشی بەخش جێبەجێ بکەیت.

کارێکی باشدەکەیت ئەگەر بەیانیان وەرزش بکەیت و چەند چالاکییەکی جەستەیی ئەنجام بدەیت، گرژی و بێزارییەکان کەمدەبنەوە، ئەگەر کەسێکی سەرقاڵیت باشترە کۆتایی هەفتە ماوەیەکی زۆر بەپێی بڕۆیت.

هەست دەکەیت بەرامبەرەکەت بۆ مەبەستی خۆی بەکاردەهێنێت و سود لە لایەنی سۆزدارییت وەردەگرێت، دەیەوێت بگات بە مەبەستێکی تایبەتی خۆی، هەوڵبدە بە زیرەکانە ڕەفتار بکەیت.