کاوە حوسێن زنجیرەیەک کۆڕی شیعری سازدەکات

2020-01-26

1781 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شاعیری لاو کاوە حوسێن زنجیرەیەک کۆڕی شیعری لە شارەکانی کوردستان سازدەکات.

کاوە حوسێنی شاعیر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، "بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی سیمینارەکانی زانکۆی جیهان لە سلێمانی نوێترین کۆڕی شیعری سازبکەم کە تایبەتە بە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە و تێیدا چەندین هۆنراوەی کۆن و نوێی خۆشەویستی بخوێنمەوە".

ئەوەشی وت "لە دوای ئەو کۆڕە شیعریە لە هەریەک لە زانکۆی سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی دوکان و شاری کەرکوک کۆڕەکانی دیکەم ساز دەکەم بۆ هەوادارانی خۆم و لایەنگرانی ئەدەبی کوردی".

کاوە حوسێن دەرچوی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدینە و نزیکەی ٢٠ ساڵە سەرقاڵی نووسین و بڵاوکردنەوەی شیعرە، جگە لەوەی چەندین کۆڕی شیعری لەشارە جیاجیاکان ئەنجامداوە، هاوکات کلیپی بۆ چەند بەرهەمێکی شیعری خۆی کردووە و بەشێک لەهۆنراوەکانیشی لەلایەن هونەرمەندانەوە کراوە بەگۆرانی.