چۆن لەڕێی شانەکانتەوە دەزانیت کە تووشی شەکرە بوویت؟

2020-01-26

54854 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان لەناو مرۆڤدا و زۆر نیشانەی هەیە، جۆری دووەمی شەکرەش بەهۆی کەمی ئینسۆلینەوە دروستدەبێت و پاشان ڕێژەی شەکر لە خوێندا زیاددەکات.

به‌پێی بابەتێکی ماڵپەڕی دایابیتیس، په‌نكریاس ئه‌نسۆلین‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت، و ئه‌گه‌ر توانستی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ى تێكبچێت ئه‌وه‌ مه‌ترسی لەسەر لەش دروستده‌كات. بۆیه‌ ده‌بێت ئاگاداری نیشانه‌كانى‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى شه‌كر له‌خوێندا بین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشتر چارەسەری بکەین.
یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانى نەخۆشییەکەش ره‌قبونى شانه‌كانه‌، کە به‌هۆی هەوکردنی به‌سته‌ره‌كانى شانه‌وه‌ رووده‌دات، هه‌ڵاوسان و هه‌وكردنى ئه‌و به‌سته‌ره‌ چاكبوونه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى قورس دەبێت و ده‌بێته‌هۆی په‌ككه‌وتنى كاری رۆژانه‌ ته‌نانه‌ت ناتوانرێت قۆپچه‌ى قه‌میسه‌كه‌شت دابخه‌یت.
هەر بەپێی هەمان ماڵپەڕی کۆڵاجین کە شانەکان دەبەستێتەوە بەیەکەوە هۆکاری ڕەقبوونی شانەکانە و باشتر وایە لەکاتی هەستپێکردنیدا زوو سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکرێت.

ب.ع