ڤیدیۆ.. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خەڵکی لە شەقامەکاندا دەکەونە سەر زەوی

2020-01-25

155148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە لە شاری ووهانی چینییە کە ڤایرۆسە نوێیەکە تیایدا تەشەنەی کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سپوتنیک، دەسەڵاتدارانی چین تەواوی ڕێگاکانی چوونە نێو شاری ووهانیان داخستووە تاکو ڤایرۆسەکە بە وڵاتەکەدا زیاتر بڵاونەبێتەوە.

هەرچەندە ڕاستی و دروستی ڤیدیۆکان هێشتاش نەسەلمێنراون بەڵام، هەمان ماڵپەڕ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ڤیدیۆکان لەو شارە تۆمارکراون.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕاددەیەکی زۆر لە چین و بەشەکانی دیکەی وڵاتانی ئاسیادا بڵاوبووەتەوە، ڤایرۆسێکی گوازراوەیە و بەتوندی توشی مرۆڤ دەبێت و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، هەوکردنی سییەکان و هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان.

ب.ع