ڤیدیۆ.. برژاندنی تیمساح لەلایەن چەند گەنجێکی سعودییەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە

2020-01-25

66900 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی چەند گەنجێکی سعودیان بڵاوکردەوە کە تیایدا تیمساحێک دەبرژێنن و دەیخۆن، دواتر ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ڤیدیۆکە سەرەتا لەلایەن هەژمارێک بەناوی ""ەوە بڵاوکراوەتەوە کە وادیارە لە ناوچەی قوسەیمی وڵاتی سعودییە تۆمارکرابێت، تیایدا چەند تیمساحێکی بچووک نیشاندەدرێن کە وادیارە بە ئامێری گەرمکردنەوەی ماڵان شوێنەکەیان گەرم ڕاگیرابێت، دواتر یەکێک لەو کەسانەی ناو ڤیدیۆکە یەکێک لە تیمساحەکان دەهێنێت  و کەوڵی دەکات و دەیکاتە نێو فڕنێکەوە پاشان لەگەڵ برنجدا پێشکەشی دەکات.

شایەنی باسە ئەم ڤیدیۆیە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا، زۆرکەس ڕەخنەیان لێگرتن و بە بێبەزەیی وەسفیان کردن، بەڵام ئەوانەی کارەکەیان کردبوو نکوڵییان لەوەکرد کە کارێکی خراپیان کردبێت و ئاماژەیان بەوەدا کە خەڵکی چۆن ئاژەڵی دیکە دەخۆن ئێمەش تیمساح دەخۆین.

ب.ع