زانکۆیەک هەزاران ڕاپۆرتی بینینی دەفرە فڕیوەکان بڵاودەکاتەوە

2019-12-14

9768 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لایەنێکی تایبەت دوای کۆکردنەوەی هەزاران کەیسی بینینی دەفرە فڕیوەکان، هەستاوە بە بەخشینی کۆکراوەی تەواوی ٣٠ هەزار ڕاپۆرتەکەی بە زانکۆی مانیتۆبای کەنەدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی لایڤ ساینس، زانکۆی مانیتۆبای کەنەدا چەند مانگێک بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکانەوە بەسەردەبەن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە پاشان بڵاوکردنەوەیان بۆ خەڵکی ئاسایی، ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا لە کەنەدا تۆمارکراون.

زانکۆکە لە بڵاوکراوەیەکیاندا لە ماڵپەڕی خۆیان ئاماژە بەوەدەکەن، پێشتر بەڵگەنامەکان لە چاوی خەڵک و میدیا پارێزراوبوون، بەڵام لە ئێستادا بڕیار دراوە بکرێن بە بەڵگەنامەی گشتی بۆ ئەوەی خەڵک بیانبینێت.

ڕاپۆرتەکان بریتین لە زانیاریی سەبارەت بە دەفری فڕیو و بوونەوەری ئاسمانیی کە کەسانی ئاسایی و ئاژانسە حکومیەکان لە ناوچەکانی باکووری کەنەدا داویانە بە حکومەتی کەنەدا و هەندێ لایەنی تر.

ب.ع.