ئێلۆن مەسک تلیاک دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

2019-12-14

4459 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەنتری لێکۆڵینەوەکانی کۆلۆرادۆ بڕیاریدا بە هاوکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس، ڕووەکی قاوە و ماریوانا بنێرێتە بۆشایی ئاسمان.

ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووەکەکان دەنێردرێنە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان و ئامانج لە ناردنەکەش لێکۆڵینەوەیە لە کاریگەریی بۆشایی لەسەر ڕووەک و پاشان بەکارهێنانەوەی زانیارییەکانە لە پڕۆژەکانی داهاتوودا، بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ چاندنی ڕووەک لەسەر ڕووی هەسارەکانی دیکە.

بەپێی ڕێکەوتنی هەردوولایان، بڕیارە زیاتر لە ٤٨٠ جۆر ڕووەکی جیاواز لە دوای مانگی ئازاری ٢٠٢٠ـەوە بنێردرێتە بۆشایی ئاسمان، پاش مانەوەیان بۆ چەند مانگێک لەنێو وێستگەی نێودەوڵەتیی، دەگەڕێنرێنەوە سەر زەوی بە مەبەستی پشکنینی زیاتر.

 

ب.ع.