​وێنە.. ئەو ماسیەی هاوشێوەى ئەندامی نێرینەى پیاوانە ​

2019-12-14

97451 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەزاران ماسی کە هاوشێوەى ئەندامی نێرینەى پیاوانن لە کەناراوەکانی شاری کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دەرکەوتن.

زانایانی زیندەوەرزانی لەسەر ئەم جۆرە بوونەوەرە ڕایانگەیاندووە، مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش و هەندێکیان بۆ ماوەى ٢٥ ساڵ دەژین.

ئەم جۆرە ماسییە  خۆی لە ناو لمی کەناری دەریاکان دەشارێتەوە و لە ئێستاشدا بەهۆی زریانەوە ڕێژەیەکی زۆریان لێ دەرکەوتووە.

ئەم جۆرە ماسییە بە گشتی لە کۆریای باشور داخوازییەکی زۆری لەسەرە و دەڵێن خواردنێکی بەتام و تەڕ و کەمێک جیڕە، زۆرکات بە کاڵیش دەخورێت، ئەوانەی کە دەیانەوێت بیکوڵێنن لەگەڵ خوێ و بیبەر و ڕۆنی کونجیدا گەرمی دەکەنەوە.