کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەکارهێنەرانی ویندۆز ٧ ئاگاداردەکاتەوە

2019-12-12

6015 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مایکرۆسۆفت لە ماوەی ڕابردوودا دەستیکردبوو بە ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەرانی ویندۆز ٧ دەربارەی وەستاندنی پشتگیریی خۆیان لە سیستەمەکە لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوودا. ئێستا، وا دەردەکەوێت کە مایکرۆسۆفت هەڵمەتەکەی فراوانتر کردووە و دەیەوێت بە یەکجاری بەکارهێنەرانی سیستەمەکە کۆمپیوتەرەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ ویندۆز ١٠.

مایکرۆسۆفت لە بڵاوکراوەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی دەستیکردووە بە نیشاندانی ئاگادارکەرەوەیەک بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز ٧ ، کە تێیدا پێیان ڕادەگەیەنێت، ویندۆزەکەیان نوێ بکەنەوە بۆ  ویندۆز ١٠بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ جۆرە هاک و ڤایرۆسێک نەبنەوە، چونکە لە دوای ڕێکەوتی ١٤ ـی ١ ـی ساڵی داهاتووەوە، مایکرۆسۆفت هیچ نوێکارییەکی سیکیوریتی ڕەوانەی وەشانی ناوبراو ناکات و بە یەکجاری پشتگیری خۆی لێدەوەستێنێت.

لە ئاگادارکردنەوەکەدا، کە پڕ بە شاشەی کۆمپیوتەری بەکارهێنەران نیشاندەدرێت، سێ بژاردە خراوەتەوە بەردەمیان یەکەم بریتییە لە ئاگادارکردنەوەی دواتر، دووەم زانیاریی زیاتر و سێیەم نیشان نەدانەوە، ئاگادارکردنەوەکە لاناچێت تاکو یەکێکیان هەڵنەبژێرن.

Image result for windows 7 update microsoft support

ب.ع.