وێنەیەک مێژووەکەی بۆ ٤٤ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە

2019-12-12

5278 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وێنەیەک کە لەسەر دیواری ئەشکەوتێکی ئیندۆنیزیا دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٤٤ هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.

وێنەکە بریتییە لە گایەکی زەبەلاح کە لەلایەن چەند بوونەوەرێکی نیوەمرۆڤ و نیوەئاژەڵەوە ڕاودەکرێت، بوونەوەرەکان ڕم و پەت بۆ ڕامکردنی گایەکە بەکاردەهێنن.

وێنەکە لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسی زانکۆی گریفیسی ئوسترالییەوە دۆزراوەتەوە و لە جۆرناڵی "Nature"دا بڵاوکراوەتەوە، تیمەکە پێیان وایە کە ئەم وێنەیە کۆنترین چیرۆکی مێژووە کە تۆمارکرابێت.

وێنەی سەر ئەشكەوتەکە کۆنترین وێنە نییە کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە، ساڵی ڕابردوو زاناکان لە باشوری ئەفریقا لەسەر بەردێک وێنەیەکیان دۆزییەوە کە مێژووەکەی بۆ ٧٣ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

Sulawesi hunting scene.

ب.ع.