هواوی نوێترین مۆبایلی رادەگەیەنێت

2019-12-12

7428 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هواوی ئامادەکاری دەکات بۆ دەرکردنی نوێترین مۆبایلی "P40 Pro" کە کۆمەڵێك تایبەتمەندیی نوێی و بەرەوپێشچووی دەبێت.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی "Huawei P40 Pro" ئەوەیە کە پاترییەکی لیسیۆمی بەرەو پێشچوی هەیە کە تواناکەی ٥٥٠ میلی ئەمپێرە، ئەمەش وادەکات بۆ ماوەی دوو رۆژ بەبێ بارگاویکردنەوە کاربکات، لەحاڵەتێکدا کە بۆ پەیوەندیکردن، سەیریکردنی ماڵەپەڕە ئەلئکترۆنییەکان، سەیرکردنی ڤیدیۆی و گوێگرتن لە گۆرانی بەکاربهێندرێت.

هەروەها دەکرێت لەماوەی ٤٥ خولەکدا لەرێگەی شاحینەیەکی ٥٠ واتەوە، بەڕێژەی %٧٠ بارگاوی بکرێتەوە.

وابڕیاربوو ئەم مۆبایلە شاشەیەکی ٦.٥ ئینجی OLED ببێت بە وردیی +HD و لەرینی ١٢٠ هێرتز، کە بەتەواوی بەشی پێشەوەی دادەپۆشێت و کونێکی بچوکی تێدایە کە تایبەتە بە کامێرای پێشەوە کە هاوێنەشی لەگەڵدایە.

کامێرای سەرەکی ئەم مۆبایلە پێنج هاوێنەیی دەبێت، کە روونی یەکێکیان ١٠٨ مێگاپێکسڵ دەبێت و هەستەوەری ""ی تێدایە بۆ ئەوەی کوالیتی وێنەکانی بەرزبن، هەروەها کامێرای پێشەوەی توانای ناسینەوەی روخساری دەبێت.

ئەم مۆبایلە بە سیستمی کارکردنی " Android 10" کاردەکات و توانای ئەوەی دەبێت کە کار بە شەبەکەکانی 5G بکات.

Image result for p40 pro