لەم وڵاتەدا رێگەنادرێت بە دایکان و باوکان وێنەی منداڵەکانیان بڵاوبکەنەوە

2019-12-10

9246 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ساڵی داهاتوودا لە سوید یاسایەکی نوێ جێبەجێدەکرێت، کە بریتییە لەوەی رێگە لە دایکان و باوکان دەگیردرێت وێنەی منداڵەکانیان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبکەنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژە بەوەکراوە، ئەم یاسایە کە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ پاراستنی مافی منداڵان داندراوە، رێگە بە دایکان و باوکان نادات وێنەی منداڵەکانیان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەك (فەیسبووك، ئینستاگرام، یوتیوب و هتد) بڵاوبکەنەوە و ئەگەر بیکەن ئەوا سەرپێچی یاسا دەکەن.

لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ راددەی گونجانی خاڵەکانی ئەم رێکەوتنە بۆ مافی منداڵان، لەگەڵ یاسای سویدی و شێوازەکانی جێبەجێکردنیدا دەکرێت.

بەڵام هێشتا نازانرێت چۆن کار بەم یاسایە دەکرێت و سەرپێچیکەران بەچ شێوازێک دیاری دەکرێن.

ژ.ن