پیاوێك خۆی دەکات بە ژن بۆئەوەی وەك خزمەتکاری ماڵان کاربکات

2019-12-10

17412 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێك کە لە ویلایەتی تامیل نادۆ لە هیندستان دەژی، واخۆی دەرخست کە ژنە بۆئەوەی کاری وەك خزمەتکار دستبکەوێت، پاش ئەوەی چەند جار هەوڵیدا بۆ ئەوەی کارێك بدۆزێتەوە بەڵام بێسودبوو.

ماڵپەڕی " The Star" لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو پیاوە کە ناوی راجە و تەمەنی ٤٠ ساڵە چەندین جار هەوڵیداوە بۆ ئەوەی کاری دەستبکەوێت بەڵام بێسوودبووە، بۆیە بڕیاریداوە کە بچێت بۆ شاری مادورای، چونکە هیچ کەسێك لەوێ نایناسێت، لەوێدا خۆی کردووە بە ژن بۆ ئەوەی کاری لە کۆمپانایەکی پاککەرەوەی شوقەکان دەست بکەوێت.

بۆیە ئەم پیاوە جلی ژنی لەبەرکرد و ناوی خۆینا راجتی، دەستی کرد بە کارکردن لە سێ بینای نیشتەجێبوون، بەڵام لەماوەیەکی کەمدا فێڵەکەی ئاشکربوو و لەکارەکەی دەرکرا.

راج دەڵێت، ئەو پێویستی بە کارە بۆ ئەوەی یارمەتی دایك و باوکە بەساڵاچووەکەی بدات، بۆیە پەنای بۆ ئەم هەنگاوە ناوە.

ژ.ن