میرا نوێترین ڤیدیۆکلپی بڵاوکردەوە

2019-12-10

18271 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میرا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "غیرە" بڵاوکردەوە.

"غیرە" نوێترین کاری هونەری گۆرانیبێژ میرایە، تێکستی قادر ئەسعەدی گۆرانیبێژە و بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە.

لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە کاری بەرهەمهێنانی بۆ کراوە، ئەڕەنجمێنتی ئاریۆسە، بەرهەمە نوێکەی میرا ستایلێکی شادیی ئامێزە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە لاپەڕەی هەڵکەوت زاهیر لە فەیسبووکەوە بڵاوکرایەوە.

میرا عەلی، یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی هەرێمی کورستان و چەند ساڵێکە لە بواری هونەری گۆرانیوتندا کاردەکات، چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکی تۆمارکراوی هەیە، زۆرینەی کارە هونەرییەکانی بە هاوکاری ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بەرهەمدەهێنێت، ساڵانە لە مانگی ڕەمەاندا گۆرانیی ئاینی بڵاودەکاتەوە، جگە لەوەش گۆرانیی بۆ زانای ئاینیی بەناوبانگی کورد سەعید نورسی  و عەلی کوڕی ئەبوتالب وتووە.