ڤیدیۆ.. ویستی لە دەستی پۆلیس هەڵبێت بەڵام ئاوای بەسەرهات

2019-12-10

30136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای ئەوەی دوو پۆلیسی ئەمریکی ئوتومبێلێک ڕادەگرن و داوای ناسنامەی خۆیی و ساڵانەی ئوتومبێلەکەی لێدەکەن، شۆفێرەکە هەوڵی هەڵاتن دەدات و هەردوو پۆلیسەکەش برینداردەبن.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ڕووداوەکە لە ناوچەی توسکالوسا لە ویلایەتی ئەڵەباما ڕوویداوە و شۆفێری ئوتومبێلەکەش پێشتر بە تۆمەتی دزیی، لەلای پۆلیسی ناوچەکە، داواکراوبووە.

ئاماژە بەوەش دراوە، لە ئێستادا شۆفێرەکە بە سێ تۆمەت دەستگیرکراوە کە ئەوانیش بریتین لە، یەکەم دزیی، دووەم هەڵاتن لە پۆلیس و سێیەمیش، بوونە هۆکاری زیانگەیاندن بە پۆلیس.