توێژینەوەیەک چەند سوودێکی سەرسوڕهێنەری مەعدەنوس دەستنیشان دەکات

2019-12-09

12622 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەعدەنوس یەکێکە لەو سەوزەواتانەی سودێکی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە و ڕێژەی ئاو لە لەشدا زیاد دەکات و گەشیی بە پێست دەدات، لە توێژینەوەیەکی نوێشدا چەند سوودێکی نوێی دۆزراوەتەوە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "HealthLine"دا هاتووە، مەعدەنوس  یەکێکە لە هەرە بەسوودترین سەوزەکان بۆ مرۆڤ، بەرگری لە ژەهراویبوون دەکات و لە پاڵاوتنی خوێندا یارمەتی گورچیلە دەدات.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، مەعدەنوس دەوڵەمەندە بە مادەی دژەئۆکسان، کە لەش لە چەند نەخۆشییەک دەپارێزێت کە بە هۆی تەمەنەوە تووشیدەبێت، بۆ نموونە ژەهراویبوونی جگەر.

چەندین ڤیتامینی تێدایە، لە نێویاندا ڤیتامین K و C و D، جگە لەمانەش ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت و لە دژی شێرپەنجەش دەجەنگێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

 

ب.ع.