ڤیدیۆ.. بۆ ڕزگارکردنی خەسووی ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە

2019-12-09

11872 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا، پیاوێک بۆ رزگارکردنی خەسووی لە نێو ئۆتۆمبێلێکی گڕگرتوودا، گیانی خۆی خستە مەترسییەوە.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی حورییەتدا هاتووە، بە هۆکارێکی نادیار ئۆتۆمبێلی پیاوێک بە ناوی نەجاتی سۆکمەنەوە لە کاتی ڕۆشتنی ئاساییدا گڕیگرت و خەسووشی کە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بووە.
لەگەڵ ئەوەی ئاگرەکە زۆر بەتین بووە، زاواکە توانیویەتی لە دوایین ساتدا خەسووی لە ئۆتۆمبێلەکە رزگار بکات.
دەربارەی رووداوەکە شۆفێرەکە دەڵێت، " لەپڕ ئۆتۆمبێلەکە وەستا، دووبارە کارم پێکردەوە دوکەڵی لێ بەرزبوویەوە و پاشان گڕی گرت. هاوسەرەکەم و منداڵەکەم و خەسووم لەگەڵ بوون. خەسووم خاوەن پێداویستی تایبەتە، هەوڵێکی زۆرم دا تا لە ئۆتۆمبێلەکە دەریبهێنم."

ژنەکەش کە ناوی عەزیزە شاهینە وتی، "زۆر ترسام، من ناتوانم بە رێدا بڕۆم، زاواکەم رزگاری کردم."

 

ب.ع.