زاناکان پێستێکی دەستکردیان دروستکردووە کە خۆی چاکدەکاتەوە

2019-12-09

4093 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێستی دەستکرد تا دێت لە پێستی مرۆڤ نزیکتر دەبێتەوە لە ڕووی بەرگەگرتن و هەستکردنەوە، زاناکان لە ئوسترالیا پێستێکیان لە ماددەیەکی شێوەی جێڵ دروست کردووە کە دەڵێن هەمان توانای بەرگەگرتنی پێستی ڕاستیی هەیە.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، لوک کۆناڵ لە زانکۆی نەتەوەیی ئوسترالیا، بۆ ماڵپەڕی "Phys.org" دەڵێت، "لەڕێگەی کیمایەکی تایبەتەوە توانیوومانە هایدرۆجێڵێک دروست بکەین کە وەک پێستی مرۆڤ دەتوانێت خۆی تازە بکاتەوە لە کاتی تێکچوونیدا."

لوک ئاماژەش بەوە دەکات، هایدرۆجێڵەکان بە گشتیی لاوازن و توانای بەرگەگرتنیان نییە، بەڵام ماددەکەی کە ئەوان دروستیان کردووە دەتوانێت تەنی قورسیش هەڵبگرێت بێ ئەوەی زیانێکی ئەوتۆی پێبگات.

شایەنی باسە گرنگی ئەم جۆرە داهێنانانە لە ڕۆبۆتە نەرمەکاندا دەردەکەوێت، چونکە ڕۆبۆتە میکانیکییە باوەکان بۆ کارە ورد ونەرمەکان نابن، هەندێک جار پێویستە ڕۆبۆتەکان ڕووکارێکی نەرمیان هەبێت بە تایبەت لە بواری پزیشکیدا.

ب.ع.