بەناوبانگترین هونەرمەندی جیهان چاوی بە بەناوبانگترین گروپی جیهان کەوت

2019-12-08

7757 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە فیستیڤاڵی جینگڵ بۆڵی ئەمساڵدا گروپی BTSی کۆریی و بیڵی ئایڵیشی ئەمریکی بەشدار بوون و شەوێکی مێژووییان تۆمارکرد.

فیستیڤاڵی ڤینگڵ بۆڵ ساڵانە لە لایەن کۆمپانیای "iHeartMedia"وە ڕێکدەخرێت و لەگەڵ چەندین هونەرمەند و گروپی بەناوبانگدا چەند شارێکی جیهان دەگەڕێن.

جینگڵ بۆڵی کالیفۆرنیا کە شەوی هەینی بەڕێوەچوو، جیاواز بوو لە ساڵانی ڕابردوو چونکە بەناوبانگترین گروپی جیهان و بەناوبانگترین گۆرانیبێژی جیهان، بەپێی ماڵپەڕی ڤارایتی، تیایدا بەشدار بوون، جیا لەمانیش چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی دیکەش چوونە سەر ستەیج لەوانە، لیتزۆ، نۆرمانی، سام سمیس، هاسلی و کاتی پێری.

لەو شەوەدا بیڵی ئایڵیش بە تیشێرتێکی سەرنجڕاکێشەوە دەرکەوت کە وێنەی هونەرمەند بریتنی سپێرزی لەسەر بوو.

پاش پێشکەشکردنی بەناوبانگترین گۆرانییەکانیان بیڵی ئێڵیش و BTS بیرۆکەی کاری هاوبەشیان خستە بەردەم فانەکانیان بەڵام فانەکانی بیڵی بە یەک دەنگیی ڕەتیان کردەوە، بەڵام بیڵی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا پشتگیریی گروپی BTSی کرد و ڕایگەیاند کە خۆشحاڵ دەبێت کە لە داهاتوودا پێكەوە کاری هاوبەشیان هەبێت.

گروپی پۆپی (بی تی ئێس)ی کۆری کە لە حەوت ئەندام پێکهاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا ناوبانگێکی زۆریان پەیداکردووە، زۆربەی ئەلبومەکانیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا پڕفرۆشبوون، زنجیرە کۆنسێرتیان لە لۆس ئەنجلوس و پاریس و یاریگای ویمبلی لە لەندەن ئەنجام داوە.

BTS

بیڵی ئایڵیش، گۆرانیبێژ و تێکستنووسی ئەمریکیی، لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١ـە و لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە لە جیهانی گۆرانی و میوزیکی پۆپدایە، چەند ئەلبومێکی لە یەکەمەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوروپادان. بەناوبانگترین گۆرانیشی "Ocean Eyes" کە لە ساڵی ٢٠١٥دا تۆماری کردووە.

Billie Eilish

Katy Perry

BTS and Halsey

Lizzo

Camila Cabello

Billie Eilish

Billie Eilish

Louis Tomlinson

ب.ع.