مەترسییەکانی کەم خەوتن و زۆر خەوتن چین؟

2019-12-08

17329 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایان لە زانکۆی کۆلۆرادۆ لە بۆلدەر ئاشکرایانکردووە، خەوی ناتەندروست دەبێتە هۆی تووشبوونی دڵ بە کێشەی تەندروستی.

ماڵپەڕی "MedicalXpress" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، توێژەران لەماوەی توێژینەوەکەدا کە حەوت ساڵی خایاندووە توێژینەوەیان لەسەر سیستمی خەو و داتای بۆماوەی و ئاماژە تەندروستییەکانی ٤٦١ هەزار کەس کردووە کە تەمەنیان لە نێوان ٤٠-٦٨ ساڵدایە و تووشی هیچ گرفتێك نەبوون لە دڵدا.

توێژەران بۆیان ئاشکرابوو کە ئەو کەسانەی کەمتر لە شەش کاتژمێر دەخەون ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ %٢٠ کەمترە بەراورد بەو کەسانەی کە ٦-٩ کاتژمێر دەخەون، ئەو کەسانەش کە زیاتر لە نۆ کاتژمێر دەخەون ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕاددەی %٣٤ زیاتر دەبێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، خەوتن بۆ ماوەی ٦-٩ کاتژمێر ئەگەریی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمتر دەکات لەو کەسانەدا کە لەرووی بۆماوەییەوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بەرێژەی %١٨ زۆرە، بەراورد بەوانەی ئەم گرفتەیان نییە.