میران عەلی گۆرانی بۆ دایکی دەڵێت

2019-11-16

15801 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی، نوێترین کاری هونەریی گۆرانییەکە بەناوی "mother – دایک"، کە پێشکەش بە دایکی خۆی و دایکانی دونیای دەکات، وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویبکاتەوە.

میران عەلی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین کاری کردووە کە گۆرانییە بەناوی "دایک"، پێشکەشی دەکات بە دایکی خۆی و دایکانی دونیا و ڕۆحی ئەو دایکانەی لە دنیادا نەماون.

نوسیوویەتی، "ئەم بەرهەمەم زۆرخۆشدەوێت، دڵنیام ئێوەش خۆشتان دەوێت، چونکە هەموومان هەرچی بکەین بۆ دایکمان کەمە و ناگات بە گەورەیی دایک، ئەم کارەم بە خزمەتێکی بچوک حساب دەکرێت لە ئاست گەورەیی دایکدا".

گۆرانی "دایک"، هۆنراوەی نزار ناشادە و ئاوازی بەشێکی میران خۆیەتی و بەشێکی تری سیامەک فەقێ زادەیە، دەرهێنانی ئارام سەردارە و لە ستۆدیۆی دەنگ، کارە دەنگییەکانی بۆ بەئەنجام گەیەندراوە، سیامەک فەقێ زادە کاری میکس و ماستەرینگی بۆ کردووە.

میران عەلی، لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە و لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.

گۆرانیەک کە پـڕ بە دڵ بۆدایک وتراوە پـێـشکەشی دەکەم بە دایکی خۆم و ھەمو دایکانی دونیا ڕۆحی ئەودایکانە ئارامبێ کە لەژیاندا نەماون ئەم بەرھەمەم زۆر خۆشدەوێ و دڵنیام ئـێوەش خۆشتان دەوێ چونکە ھەمومان ھەرچی بکەین بۆدایکمان ھێشتا کەمەوناگات بەگەورەی دایک بەڵام ھیچ نەبێ بە خزمەتێکی بچوک حیساب دەکرێ لە ئاست گەورەیی دایکدا بۆیە پـێـتان دەڵێم بەم زوانە ئەم گۆرانیە بڵاو دەکەینەوە و لەگەڵ دایکمان گوێـی لێ دەگرین Text : @nzar_nashad Melody : @miran_ali_official & @siamakfaghihzadeh Studio : @studio_active_official Director : @aramsardar_official Mix master arr : @siamakfaghihzadeh Record vocal : @vino.group & @arshosman ‏ @daimond_graphic @guevara__collection

A post shared by Miran Ali (@miran_ali_official) on

ئ.ل