فرۆکەیەک بەهۆی بۆنێکی هاوشێوەی بۆنی گۆرەوی بە ناچاری نیشتەوە

2019-11-16

14410 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیای فڕۆکەوانی کالیدۆنیا، فڕۆکەیەکی "ئێرباس"ی جۆری "ئەی ٣٣٠ نیو" بەهۆی بوونی بۆنێکی ناخۆش هاوشێوەی بۆنی گۆرەوی بەناچاری گەڕاندەوە شوێنی فڕینی.

ئەو فڕۆکەیە چواری تشرینی یەکەمی رابردوو خراوەتە بواری خزمەتکردنەوە، کە یەکەم جۆری ئەو فڕۆکەیەیە  و گروپێک لە شاری تۆلۆزی فەرەنسا دروستی دەکەن.

دیدییە تابیرۆ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە رایگەیاند، لەکاتی گەشتەکەدا بۆنی ناخۆشی گۆرەوییەک بووە هۆی بێزاربوونی دەستەی فڕۆکەوانی، ناچار ئاماژەی گەڕانەوە و نیشتنەوەیان نارد.

لەدوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت هۆکاری ئەو بۆنە ڕژانی زەیتێک بووە لە فڕۆکەکەدا، کە ئەو زەیتەی لێچووە، هەروەک لە فرانس پرێسدا هاتووە.

بە هۆیەوە فڕۆکەکە لە گەشتکردن وەستێنراوە  کە لە جۆری "ئیرباس ئەی ٣٣٠ نیو"وە، براوە بۆ بەشی چاکردنی کارەبایی کە گروپی "ڕۆڵز رویس" هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی فڕۆکەکە دەدەن.

ئ.ل