ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکدا شیرین دەستی یەکێک لە هەوادارەکانی ماچدەکات

2019-11-16

3084 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی میسری شیرین عەبدولوەهاب، لە درێژەی ئاهەنگێکیدا تایبەت بە زنجیرە ئاهەنگەکانی ڕیازی پایتەختی سعودیە، لەگەڵ راغب عەلامە و وەلید تۆفیقی گۆرانیبێژ ئاهەنگێکیان سازکرد، لەو نێوەندەدا دەستی هەوادارێکی ماچکرد.

گرتە ڤیدیۆی ماچکردنی دەستی هەوادارەکە لەلایەن شیرینەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، تێیدا هەوادارێکی بەتەمەنی سویسری دەچێتە سەر ستەیج و، ئاشکرایدەکات لە زۆربەی ئاهەنگەکانیدا بەشداربووە.

شیرین لەبەرچاوی بەشداربووانی ئاهەنگەکە دەستی ئەو هەوادارەی ماچ دەکات و پێی دەڵێت، "خۆشمدەوێیت".

شیرین روودەکاتە هەوادارەکانی و سوپاسی پاڵپشتی و خۆشەویستییەکەیان دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات، هۆکاری دڵخۆشبوونی ئەون.

شیرین عەبدولوەهاب گۆرانیبێژێکی میسرییە، ساڵی ١٩٨٠ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٨ەوە لە بواری هونەریدا کاردەکات و زیاتر لە نۆ ئەلبوومی گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە، ساڵی ٢٠٠٧ لەگەڵ محەمەد مستەفا هاوسەرگیریی کرد و، لە ساڵی ٢٠١٢ جیابوونەوە، لە ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ حسام حەبیب هاوسەرگیریی کرد، دوو منداڵی هەیە بە ناوەکانی هنا و مریەم.

ئ.ل