نوێکردنەوەی پۆستە کۆنەکان بەکارهێنەرانی فەیسبووکی هەراسانکردووە

2019-11-16

59549 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەم چەند ڕۆژەدا بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک وێنە و پۆستە کۆنەکانیان لەلایەن هاوڕێکانیانەوە لە فەیسبووک نوێدەکرێتەوە، کە زۆرکات بەهۆی ئەو کارەوە لە لیستی هاوڕێیەتی دەرکراون.

نوێکردنەوەی پۆستە کۆنەکان لەلایەن هاوڕێیانی فەیسبووکەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە وەک هەڵمەتێکی هاوڕێیانە دەستیپێکردووە، بەجۆرێک یەکێک لە هاوڕێیانی فەیسبووک پۆستە کۆنەکان نوێدەکاتەوە، چ وێنەکان یان نوسینەکان بێت، زیاتر کۆمێنتی ئەو پۆستە کۆنانە شێوەیەکی گاڵتەئامێز وەردەگرێت.

بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەو ڕەفتارە بێزاردەبن، کە بەهۆیەوە ئەو هاوڕێیەی هەستاوە بە نوێکردنەوەی پۆستە کۆنەکەی لە لیستی هاوڕێیانی فەیسبووکی دەریکردووە یان بلۆکی کردووە، یان زۆرکات ناچار بۆ دووبارە نەبوونەوەی پۆستە کۆنەکەی شاردووەتەوە "only me" کردووە.

نوێکردنەوەی پۆستە کۆنەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی لێکەوتەوە، بەشێک لە بەکارهێنەرانی فەیسبوک بە رەفتارێکی ئاسایی دەزانن ئەگەرچی وێنەی کۆنیان دووبارە نوێدەبێتەوە کە زۆر جیاوازترە لە ئێستای کەسەکە، هەندێکی تر رەخنە لەو کارە دەگرن و بە کارێکی نەشیاوی دادەنێن.

ئەو کەسانەی لە نوێکردنەوەی پۆستەکانیان بێزارن دەتوانن لە رێگەی گۆڕینی پرایڤەسی پۆستەکەیان بۆ "Only Me" رێگری لە دەرکەوتنی پۆستە کۆنەکانیان بگرن.

ئ.ل