سوودەکانی وەرزشکردن بۆ ئافرەتانی دووگیان

2019-11-16

3584 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وەرزشکردن بۆ هەموو کەسێک گرنگە، بەڵام بۆ ئافرەتانی دووگیان تایبەتمەندی خۆی هەیە، کە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی بەشێک لە گرفتەکانی دووگیانی.

ئەو بیرکردنەوەی کە پێیوایە ئافرەتانی دووگیان دەبێت بخەون و پشووی زیاتر وەربگرن و کەمتر جوڵەی جەستەیی ئەنجامبدەن هەڵەیە، چونکە جوڵەی جەستەیی ڕۆڵی گرنگی هەیە لە گەشەی کۆرپەدا، بەڵام دەبێت جۆری خولەکان دیاریکراوبێت، چونکە هەندێک جوڵەی وەرزشی بۆ ئافرەتانی دووگیان نەگونجاوە و لەبری سوود زیانی دەبێت.

ماڵپەڕی ئیفی ئەلکترۆنی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، لە دیارترین جوڵەکان بۆ ئافرەتانی دووگیان ڕۆشتن بە پێ و مەلەکردن و هەندێک جوڵەی ئاسانە، کە سوود بە دایک و کۆرپەکەی سکی دەگەیەنێت، لەوانەش:

- ئازاری پشت کەمدەکاتەوە

لەگەڵ زیادبوونی ماوەی دووگیانی، قورسایی بۆ سەر بڕبرەی پشتی ئافرەتانی دووگیان زیاتر دەبێت، کە ئازار دروستدەکات، وەرزشکردن ئەو ئازارە کەمدەکاتەوە  و ماسولکەکانی بربڕەی پشت بەهێزدەکات و دەتوانێت باشتر بەپێوە بوەستێت.

- توانای مێشکی باشتر دەکات

وەرزشکردن ئافرەتانی دووگیان لە ڕۆتینی رۆژانە دووردەخاتەوە، چونکە ڕۆتینات کاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروونی ئافرەتانی دووگیان بەجێدەهێڵێت، وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ، زیانی بۆ گەشەی کۆرپەش دەبێت، وەرزشی ڕۆژانە میزاجیان باشتردەکات و زیاتر رێز لە خۆیان دەگرن.

- سوودی بۆ کۆرپە دەبێت

وەرزشکردنی ئافرەتی دووگیان سوود بە کۆرپە دەگەیەنێت، چونکە خوێن باشتر دەچێت بۆ کۆرپە و چانسی لەدایکبوونی تەندروستیی دەبێت، زۆرکاتیش ئافرەتانی دووگیان بەهۆی حەزی خواردنەوە ناتوانن کۆنترۆڵی کێشی لەشیان بکەن، کە زیانی بۆ کۆرپە دەبێت، وەرزشکردن رێگەیەکی باش دەبێت بۆ زیادنەبوونی کێشی لەش، لەگەڵ هاوسەنگبوونی فشاری خوێن و توشنەبوون بە نەخۆشیی شەکرە.

- یارمەتیدەر دەبێت بۆ زوو گەڕانەوەی کێشی لەشی

ئافرەتان لە قۆناغی دووگیانیدا کێشی لەشیان زیاد دەکات، لە دوای لەدایکبوون دابەزینی کێشی لەش ئاسان نابێت، هەربۆیە وەرزشکردن لە قۆناغی دووگیانی یارمەتیدەر دەبێت لە زوو گەڕانەوەی کێشی لەشی، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت خواردنی تەندروست بخوات، کە سوودی بۆ خۆی و منداڵەکەی دەبێت و گەشەی مێشکی باشتر دەبێت.

- کێشەکانی کۆئەندامی هەرس کەمدەکاتەوە

بەهۆی گۆڕانکارییەکانی هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن تووشی ئاوسان و بەدهەرسی دەبن، بەڵام لەگەڵ وەرزشکردن دەتوانرێت کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەو هۆڕمۆنە نەهێڵرێت.

التمارين تساعد المرأة أثناء الحامل والرضيع بعد الولادة أيضا.

ئ.ل