ڤیدیۆ.. مەیمونێک بە بەرد شوشەی باخچەی ئاژەڵان دەشکێنێت

2019-11-16

5500 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەمیمونی ناسراو بە ڕووخسار سپی کۆڵۆمبی لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە بە بەرد شوشەی باخچەی ئاژەڵانەکەی دەشکێنێت.

ڤیدیۆی مەیمونێکی زیرەک لە باخچەی ئاژەڵانی شاری ژێنگژو لە وڵاتی چین بڵاودەبێتەوە کە تێیدا، دەزانێت بە نوکە تیژەکەی بەردەکە ئەگەری شکانی شوشەکە زیاترە و هەربەوشێوەیەش دەیشکێنێت.

بەرپرسانی باخچەکە لەبارەی مەیمونەکەوە ڕایانگەیاندووە، ئەو مەیمونە جیاوازە لە هەموو مەیمونەکانی دیکە و تەنانەت، بۆ شکاندنی گوێز و میوە ڕەقەکانی دیکە هەر بەرد یان هۆکارێکی دیکە بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە گازی لێدەگرن.