پەرواز نوێترین کلیپی بە زمانی عەرەبی بڵاودەکاتەوە

2019-11-16

14774 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ پەرواز حسێن نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە زمانی عەرەبی لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.

کلیپە نوێیەکەی پەرواز بە ناوی "ماذا جری"یە و بە زمانی عەرەبییە، هۆنراوەی سامی ئەرگوشییە و هەڵکەوت زاهیر کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، بریار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ بەئەنجام گەیاندووە، وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویبکاتەوە.

پەرواز لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بەوەکردووە، گۆرانیوتن پەیام گەیاندنە خۆ دەرخستن نییە، دەمەوێت پەیام بگەیەنم. 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە قەڵادزێ لەدایکبووە، لە ئێستادا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و ژیانی هاوسەریی لەگەڵ گۆرانیبێژ گۆران ساڵح پێکهێناوە و خاوەنی دوو کچن بە ناوەکانی "گۆنا و گەردەن"، لە ساڵی ٢٠١٣ بەشداریی لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵی کەناڵی mbcدا كرد، توانیی تا قۆناغەکانی پێش كۆتایی بەردەوام بێت، لە ئێستادا خاوەنی کلیپ و بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.

ئ.ل